نەتەوە یەکگرتوەکان: 14هەزار کۆرپەلەی غەززە لە 48 کاتژمێری داهاتودا مەترسی مردنیان لەسەرە

KNN : Kurdish News Network
05:01 - 20/05/2025
جیهان
+
-



بەرپرسێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندوە، نزیکەی 14 هەزار کۆرپە لە کەرتی غەززە ئەگەری هەیە لە ماوەی 48کاتژمێری داهاتودا  بمرن ئەگەر لە کاتی خۆیدا یارمەتییەکان نەگاتە دەستیان.

هەواڵ:KNNC


تۆم فلێچەر، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری مرۆیی، بە رادیۆی  بی بی سی  ڕاگەیاندوە: "14 هەزار کۆرپە هەن لە غەززە کە لە ماوەی 48 کاتژمێردا دەمرن ئەگەر نەتوانین هاوکارە مرۆییەکانیان پێبگەیەنن".

جەختیشیکردوەتەوە ئەوان دەیانەوێت لە ڕێگەی ناردنی هاوکارییەکانەوە زیاتر لەو 14 هەزار  کۆرپەیە ڕزگار بکەن و پێویستە بە زوترین کات هاوکاریە مرۆییەکان بگەیەندرێتەوە کەرتی غەززە، ئەگەر نا کارەساتی مرۆی ڕودەدات.

ئەم لێدوانانەی بەرپرسەکەی نەتەوەیەگرتوەکان دوای ئەوە دێت کە ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە  ڕێگەیدا بە ناردنی هاوکارییەکان بۆ غەززە، بەڵام بڕی هاوکارییەکان کەمبون .

بە گوێرەی زانیارییەکانی سوپای ئیسرائیل، ڕێگەیان داوە پێنج بارهەڵگری خۆراک بچنە ناو غەززەوە ، ئەمەش یەکەم گەیاندنی هاوکارییە، لە دوای زیاتر لە دوو مانگ گەمارۆدانی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە.

310 جار خوێندراوەتەوە