وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: بە گرێبەستەکەی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا ئەمەریکییەکان خۆشحاڵین

KNN : Kurdish News Network
08:39 - 21/05/2025
کوردستان
+
-


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەسەر گرێبەستەکەی نیوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا ئەمەریکییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێن؛ خۆشحاڵێن کە بە واژوکردنی ئەم جۆرە ڕێککەوتنانە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نیوانمان فراوانتر دەبێت.


هەواڵ:KNNC

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پلاتفۆرمی ئێکس وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاویکردوەتەوە؛  بە واژوکردنی گرێبەست لە نێوان کۆمپانیا ئەمەریکییەکان و حکومەتی هەرێم خۆشحاڵین و ئەم جۆرە گرێبەستانە دەبێتە هۆی فراوانکردنمی بازرگانی نێوان هەردولا.

نوسیویشیانە؛  ئەم شێوازە لە هاوبەشیکردن دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بەرهەمهێنانی غاز لە عێراق دا و سودی بۆ گەلانی هەردو وڵات دەبێت.



درەنگانێکی شەوی دوو شەممە بە کاتی کوردستان،  سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانێکیدا بۆ ئەمەریکا و لە ڕێورەسمێکدا لە واشنتن، سەرپەرشتی و چاودێريی ڕێوڕەسمی واژوکردنی دوو ڕێککەوتننامەی لە بواری وزەدا کرد.


بە گویرەی زانیارییەکانی حکومەتی هەریم گریىەستەکان بەهاکاەیان زیاتر لە 100 ملیار دۆلارە و لەگەڵ هەردو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی HKN Energy و وێستێرن زاگرۆس WesternZagros ئەنجامیانداوە.

 

دوابەدوای ڕاگەیاندی گرێبەستەکەش،  وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە كە ئەو گرێبەستانەی هەرێم ئەنجامی داون نایاسایین و کاریان پێناکرێت، لە بەرامبەردا وەزارەتی سامانە سەروشتییەكانی هەرێم ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردەوە   و وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراقی دایەوە بەوەی؛ گرێبەستەكان نوێ نین، بەڵکو پێش چەندین ساڵە كراون و دادگاکانی عێراقیش بەیاسایی ناساندونی و هیچ کێشەیەکیان نییە.

201 جار خوێندراوەتەوە