قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت: بەهۆی پابەندنەبونیان
بەڕێنماییەكانی كاركردن و هەبونی پاشەڕۆی قرتێنەرەكان لە شوێنەكانیاندا چێشتخانەیەك
و نۆرینگەیەكیان داخستوە.
هەواڵ: (KNNC)
قائیمقامیەتی سلێمانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك
بڵاویكردوەتەوە؛ بەهۆی پابەندنەبونیان بەرێنماییەكانی كاركردن بەگشتی و مەرجەكانی
تەندروستی بەتایبەتی، لیژنەكانیان چێشتخانەی حاجی لە گەڕەكی سەرچنار و
نۆرینگەیەكیان لە گەڕەكی كانی با داخستوە.
ئەوەیخستوتەڕو، له‌راپۆرتی كارچالاكی رۆژانه‌ی لیژنه‌ی باڵادا
هاتوه؛ به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌رێنماییه‌كان و لەكاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه، بۆ
كۆگای ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نییه‌كان له چێشتخانه‌كه‌دا، تێبینی كراوه كه
پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی نابێت و له‌کۆگاکەیدا پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ركان هه‌بوه.
راشیگەیاندوە: هۆكاری داخستنی نۆرینگەكە بۆ نەبونی هیچ یەكێك
لە مەرجەكان تەندروستی، بونی دەرمانی زۆر کە نابێت لەم شوێنانە بفرۆشرێن و گەرمبونی
شوێنی هەڵگرتنی دەرمانەکان دەگەڕێتەوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی رونیكردوەتەوە، سەرباری ئەوەی كە كۆگاكە
پاشەڕۆی قرتێنەرەكانی تێدابوە بەشێكی دیكە لە دەرمانەكانی نۆرینگەكە، نایاسایی و
قەدەغەكراوبون، بۆیە هەردو شوێنەكە داخراون و خاوەنەكانیشیان روبەڕوی رێكاری
یاسایی دەكرێنەوە.
سلێمانی – بەهار عەبدولكەریم
301 جار خوێندراوەتەوە