لەبەرامبەر هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا ترەمپ کۆمەڵێک مەرجی هەیە

KNN : Kurdish News Network
06:46 - 15/05/2025
جیهان
+
-

بەپێی راپۆرتێکی فرانس پرێس، لەپێناو هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا، واشنتۆن کۆمەڵێک مەرجی هەیە بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا، یەکێک لەو مەرجانەش ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و تەلئەبیب.

 

هەواڵ:KNNC

 

راپۆرتەکەی فرانس پرێس لەزاری ئارۆن لۆند- توێژەر لەسەنتەری سێنچری ئینتەرناشیوناڵ بڵاویکردوەتەوە، کاتێک ترەمپ باس لەهەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا کرد، تەنیا بۆ موجامەلەکردنی ئەحمەد شەرع بو لەبەرامبەریشدا ستایش و چەپڵەڕێزانی بۆ دەکرێت ،چونکە مەرجەکانی واشنتۆن بۆ هەڵگرتنی سزاکان هەروا بەئاسانی جێبەجێ ناکرێن لەوانە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و تەلئەبیب و رێگرتن لەسەرهەڵدانەوەی داعش و دورخستنەوەی تیرۆریستە فەڵەستینیەکان لەسەر خاکەکەی، هەروەها دڵنیابونەوە لەوەی کە حکومەتی دیمەشق حکومەتێکی کارایە و واشنتۆن دەتوانێت دڵنیا بێت لەوە بۆئەوەی هێزەکانی سوریا بکشێنێتەوە کە ساڵانێکە پشتیوانی لەهەسەدە دەکات بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش و تیرۆریستان.

وەک لەراپۆرتەکەدا هاتووە هەسەدە کە لەلایەن کوردەوە سەرکردایەتی دەکرێت رۆڵێکی گرنگیان لەبەرەنگاریبونەوەی داعشدا هەبو.

 

ئەو توێژەرەی سەنتەری سێنچری ئینتەرناشیوناڵ، پێیوایە لە ئێستادا مەحاڵە هەمو مەرجەکانی ترەمپ لەلایەن دیمەشقەە جێبەجێبکرێن.

 

هاوکات، دیلانی سایمۆن- توێژەر لەنێو پرۆگرامی ئەمریکا لەگروپی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان بەفرانس پرێسی راگەیاندوە؛ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا کارێکی ئاسان نییە و پێویستی بەهەوڵێکی بیروکراسیی گەورە هەیە.

719 جار خوێندراوەتەوە