مارکۆ ڕۆبیۆ: دەسەڵاتی راگوزەر لە سوریا هەرەس دەهێنێت

KNN : Kurdish News Network
06:44 - 20/05/2025
جیهان
+
-

لەسەرهەڵدانی شەڕێکی ناوخۆیی گشتگیر لە سوریا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، هۆشداری دەدات و دەڵێت: پێدەچێت  چەند هەفتەیەکی دیكە شەڕی ناوخۆ بەرۆکی سوریا بگرێت و دەسەڵاتی راگوزەری ئەو وڵاتە هەرەس بهێنێت.

 

هەواڵ: (KNNC)


لەكاتی پێشكەشكردنی وتارێك لەبەردەم ئەنجومەنی پیروانی وڵاتەكەی، مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی واشنتۆن، پێدەچێت دەسەڵاتی راگوزەر لە سوریا لەبەردەم کۆمەڵێک ئاڵنگاریدا بێت كە ئەوەش وادەکات ئەو دەسەڵاتە بەرە و هەرەسهێنان هەنگاو بنێت.

 

وتیشی: چاوەڕوان دەكرێت لە چەند هەفتەی داهاتودا شەڕێکی ناوخۆی گشتگیر بەرۆکی ئەو وڵاتە بگرێت کە سەرئەنجام دابەشبونی سوریای لێدەکەوێتەوە.


سەربارەت بە هەوڵەکانی ترەمب بۆ کۆتایی هاتن بەجەنگی ئۆکرانیا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختیکردەوە، سەرۆکی وڵاتەکە خوازیاری ئاشتییە، بەڵام هەندێک لەئەوروپییەکان لەگەڵ بژاردەی سەربازیدان. 


سەبارەت بەئێرانیش رۆبیۆ رایگەیاند: هیوادارن لەگەڵ ئێران بگەن بەرێككەوتن، ترەمپ سورە لەسەر ئەوەی کەڕێگە نادات تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.


لەسەر جەنگی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، سەبارەت بە بژاردەی كۆچكردنی دانیشتوانی كەرتی غەززە بۆ لیبیا گفتوگۆی نەكردوە.

557 جار خوێندراوەتەوە