تۆمەتبارانی ڕوداوەکەی قەزای شارەزور دەستگیرکران

KNN : Kurdish News Network
09:00 - 20/05/2025
کوردستان
+
-


ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە ئەو چوار تۆمەتبارەیان دەستگیر کردوە، کە  لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی هەڵیانکوتابوە سەر دوو هاوڵاتی و لەسەر بڕیاری دادوەر ڕوبەڕوی یاسایان کردوەتەوە.

هەواڵ:KNNC

دوای ئەوەی لەشەوی 19-05-2025 دا،   لەقەزای شارەزور چوار تۆمەتبار لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هێرشیانکردە سەر دوو هاوڵاتی  و هاوڵاتییەکەیان خەڵتانی خوێن کرد، ئەم دیمەنە دەنگدانەوەیەکی زۆری لە میدیاکاندا دروست کرد.

 کەمێک پێش ئێستا ئاسایشی سلێمانی، بڵاویکردەوەتە تۆمەتبارانی ڕوداوەکیان دەستگیر کردوە و ڕوبەڕو یاسا کرانەوە.


 لە بڵاوکراوەکەی ئاسایشدا هاتوە،  دوای ڕوداوەکە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور، بەدواداچونی لەسەر ڕوداوەکەی قەزای شارەزور  ئەنجامداوە و لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیویانە  چوار تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و روبەروی یاسای بکەنەوە.

73 جار خوێندراوەتەوە