میدیاکانی ئیسرائیل: دەسەڵاتدارانی تەلئبیب و حوکەمەتی نوێی سوریا بە نهێنی کۆبونەتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:08 - 16/05/2025
جیهان
+
-

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوەتەوە، بەرپرسانی تەلەئبیب لە چەند ڕۆژی ڕابردودا گفتوگۆی نهێنییان لەگەڵ بەرپرسانی سوریا ئەنجامداوە،کەتێیدا باس لە چونی سوریا کراوە بۆ نێو ڕێککەوتنی ئیبراهیم.


هەواڵ:KNNC

 

کەناڵ 12ی ئیسرائیل ئاشکرای کردوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردویدا بە نهێنی و دور لە چاوی میدیاکان، بەرپرسانی ئیسرائیل و سوریا کۆبونەتەوە، پێشتریش سەرۆکی کاتی سوریا، دووای بۆردومانکردنی چر وڵآتەکەی لەلایەن إرۆکەجەنگییەکانی ئیسرائلەوە، رایگەیاندبو، " بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئـیسـرائــیـلدا هەیە ".

 

میدیاکەی ئیسرائیل ئەوەشی خستوەتەڕو، کە گفتوگۆکان لەلایەن وڵاتی ئیماراتی بەڕێوەچوە و ئەو وڵاتە عەرەبییە سەرپەرشتی کۆبونەوەکەی کردوە.
 

لەبارەی کات و شوێنی کۆبونەوەکەشەوە، ئاماژە بەوەکراوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لە ئازەربایجان بەڕێوەچوە، کە وەفدی ئیسرائیل لەلایەن سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل، مەیجر جەنەڕاڵ ئۆدێد باسیوکەوە نوێنەرایەتی کراوە و لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی نوێی سوریا کۆبوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵە ئیسرائیلییەکە، جگە لە نوێنەری ئیسرائیل و سوریا،  نوێنەرانی تورکیاش بەشداربون و  ئامادەی کۆبونەوەکە بون.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی چوارشەممە دۆناڵد  ترەمپ داوای لە ئەحمەد شەرع کرد کە پەیوەندی بە ڕێککەوتنی ئیبراهیمەوە بکات و دواتریش سەرۆکی ئەمەریکا لە نێوفڕۆکەکەیدا،  بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند؛ کە شەرع پاڵپشتی هەنگاوێکی لەو شێوەیە دەکات. 

لەبارەی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریاشەوە ،لە ڕاپۆرتی کەناڵەکەدا ئاماژەی بەوە کردوە  ئیسرائیل بە باشی دەڕوانێتە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا لەلایەن ترەمپەوە و پێی باشە، بەڵام   بە وردی و وریاییەوە چاودێری لابردنی سزاکان دەکەن لەگەڵ ئەو دەرئەنجامانەی لێی دەکەوێتەوە.


794 جار خوێندراوەتەوە