پێگەی ئەکسیۆس لەسەر زاری دوو بەرپرسی کۆشکی سپیەوە ئاشکرای کردوە، کە دۆناڵد ترەمپ بێزارە لە بەردەوامی شەڕی غەززە و دوای بینی دیمەنی منداڵانی فەلەستین داوایکردوە نەتانیاهۆ ئاگادربکەنەوە لە کۆتایی هێنان بە شەڕەکە.
هەواڵ:KNNC
ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەیی فەرمییەوە بڵاویکردوەتەوە " ترەمپ بێزارە لەوەی کە لە غەززە ڕودەدات، دەیەوێت شەڕەکە کۆتایی پێبێت و بارمتەکان بگەڕێنەوە ماڵەوە و ڕێگە بە هاوکارییە مرۆییەکان بدرێت بچنە ناوغەززەوە و دەستبکرێت بە ئاوەدانکردنەوەی غەززە".
ئەمە لەکاتیکدایە، هەریەکە لە وڵاتەکانی بەریتانیا و فەرەنسا و کەنەدا، ڕۆژی دووشەممە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و هەڕەشەیان کرد، لە ئەگەری بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، هەنگاو دژی ئیسرائیل بنێن و لە مانگی داهاتودا دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێن.
ڕایانگەیاندووە: "ئێمە بە بێدەنگی ڕاناوەستین تا حکومەتی نەتانیاهۆ درێژە بەو کارە ترسناکانە دەدات، ئەگەر ئیسرائیل هێرشە سەربازییەکانی ڕانەگرێت و کۆت و بەندەکانی لەسەر یارمەتییە مرۆییەکان هەڵنەگرێت، ئەوا لە بەرامبەردا هەنگاوی کۆنکرێتی زیاتر دەگرینەبەر".
لای خۆیەوە نەتانیاهۆ ئەو بەیاننامەی سێ وڵاتەکەی ڕەترکردەوە و وتوبی ئەوە خەڵاتێکی گەورەیە و پیشکەشی حەماسی دەکەن.
149 جار خوێندراوەتەوە