عیراقچی: لەهیچ بارودۆخێكدا دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵناگرین

KNN : Kurdish News Network
04:05 - 20/05/2025
جیهان
+
-

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختدەكاتەوە؛ لە دانوستانەكانیاندا لەگەڵ ئەمەریكا، بەهیچ شێوەیەک لەسەر پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم گفتوگۆ ناكەن و لەهیچ بارودۆخێكیشدا دەستی لێهەڵناگرن.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ سێشەممە، عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: وڵاتەكەی لەبەردەم داواكارییەكی نالۆژیكی ئەمەریكادایە، كە پێشتریش هەمان وەڵام دراوەتەوە كە تاران گفتوگۆ لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم ناكات و ئەو پرسەی بەتواوی رەتكردوەتەوە.


لەسەر گەڕێكی دیكەی دانوستانەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمەریكا وتیشی: واشنتۆن وادەیەكی بۆ بەڕێوەچونی گەڕی پێنجەمی دانوستانەكان پێشنیازكردوە، بەڵام هەتا ئێستا لەلایەن تارانەوە وەڵام نەدراوەتەوە.


وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەسەر بنەمای مافەكانیان و دڵنیاكردنەوەی جیهان كە بەرنامە ئەتۆمییەكەی لە بواری ئاشتیدا بەكاردەهێنێت، تاران بەشداری دانوستانەكانی كردوە، بەڵام لەهیچ بارودۆخێكدا دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵناگرن.

126 جار خوێندراوەتەوە