دوای
ئەوەی دەمپارتی داوای لە وەزیری دادی توركیا كرد كە رێگەی پێبدرێت مافی هیوا
بەكاربهێنێت، ئەمڕۆ وەزارەتەكە وەڵامی داواكارییەكەیان دایەوە.
هەواڵ:
(KNNC)
لەوبارەیەوە،
یڵماز تونج، وەزیری دادی توركیا رایگەیاند: یاسا بەركارەكانی وڵاتەكەی رێگە دەدات
كە سیاسییەكان لە گرتوخانەكاندا كۆبونەوە لەگەڵ سیاسیەتمەداران، رۆژنامەنوسان و
كەسانی دیكە ئەنجام بدەن.
وتوشیەتی:
لەچوار چێوەی ئەو یاسایەدا ئەوەی لەسەر شانی دەوڵەتی توركیا بێت جێبەجێ دەكات.
لە
(24ـی نیسانی 2025)ـدا شاندی ئیمراڵیی (دەم پارتی) کۆبونەوە و داوایان لە یڵماز
تونج، وەزیری داد كردبو كە؛ رێگرییەکانی بەردەم رۆژنامەوانان و سیاسەتمەداران بۆ
دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)
لابرێت.
بەپێچەوانەی
داواكارییەكەی دەمپارتی، وەزیری داد بە رۆژنامەوانانی راگەیاندوە: هیچ كۆبونەوەیەك
بۆ دۆخێکی لەم شێوەیە (بەكارهێنانی مافی هیوا) بونی نییە.
لای
خۆشیەوە، ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی وتی: لەسەر بەكارهێنانی مافی هیوا بۆ
عەبدوڵا ئۆجەلان، زمانی گفتوگۆکانی وەزیری داد دورە لە زمانی بونیادنەرانەی پرۆسەمەوە،
وتیشی: بەداخەوە کاریگەرییەکی ژەهراوی جێدەهێڵێت.
ئاماژەی
بۆ ئەوەشكرد، کۆمەڵگە لە چاوەڕوانی ئەوەدایە هێزی خۆی بۆ بونیادنانی دادپەروەری
بەکاربهێنت، ئێستا لە توركیا پێویستیان بە یاسا و کۆدەنگی دیموکراتییە نەک مشتومڕ دروستكردن.
870 جار خوێندراوەتەوە