عێراق: وەبەرهێنان لە بواری نەوت و غازدا دەبێت لەڕێگەی بەغدادەوە ئەنجام بدرێت

KNN : Kurdish News Network
02:31 - 20/05/2025
عێراق
+
-

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت: ژمارەیەك لە میدیاكانی هەرێم هەواڵێكیان لەسەر وەرهێنان لە بواری نەوت و غازدا بڵاوكردوەتەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان گرێبەستێكی نوێی واژۆ كردوە، ئەوەش پێچەوانەی بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵە.


هەواڵ: (KNNC)


لە رونکردنەوەیەکدا وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردوەتەوە؛ ئەو گرێبەستانەی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە كە بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگەی میران و کێڵگەی تۆپخانە-کوردمیر لە پارێزگای سلێمانی پێشێلکردنی ئەو بڕیارانەیە کە لەلایەن دادگای فیدڕاڵیی عێراق دەرچوە و گرێبەستەكان پوچەڵن.


رونیكردوەتەوە، سەرباری پێویستی عێراق بۆ وەبەرهێنان لە غاز و دابینکردنی پێداویستی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەڵام خاوەندارێتی سامانی نەوت بۆ عێراقییەكان دەگەڕێتەوە و هەر وەبەرهێنانێک لەم سامانەدا دەبێت لەڕێگەی حکومەتی فیدراڵیەوە ئەنجام بدرێت.


وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئەو رێوشوێنانەی حکومەتی هەرێم گرتویەتیەبەر، پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسای عێراقە، بۆیە وەزارەتەكە بە پشتبەستن بە دەستوری عێراق و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جەخت لە پوچەڵبونەوەی گرێبەستەكان دەکاتەوە.

259 جار خوێندراوەتەوە