قەیرانی برنج خەریکە سەری حکومەتی ژاپۆن دەخوات

KNN : Kurdish News Network
09:41 - 21/05/2025
جیهان
+
-

تاکو ئیتۆ، وەزیری کشتوکاڵی ژاپۆن ڕایگەیاند، بەهۆی لێدوانە نەشیاوەکانی لەبارەی برنجەوە دەستی لەکارکێشاوەتەوە کە خەڵکی توڕە کردوە.

هەواڵ:KNNC

ئیتۆ چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کەوتە بەر هێرش و رەخنەی توندی هاوڵاتیانی ژاپۆن، کاتێک ڕایگەیاندبوو کە هەرگیز ناچار نەبووە برنج بکڕێت بەڵکو هەمیشە بە دیاریی بۆیان هێناوە، ئەمەش نیگەرانی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لە کاتێکدا هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بەدەست کەمیی برنج و بەرزبوونەوەی نرخەکەیەوە دەناڵێنن.

 

ئاژانسی هەواڵی کیۆدۆ لە زاری داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵەوە بڵاویکردەوە، کۆی ئەو بڕە برنجەی لەلایەن دابەشکەرانی سەرەکی وڵاتەوە کڕدراون تا کۆتایی مانگی یەک، ٢٣٠ هەزار تۆن کەمتر بووە بەراورد بە لە ساڵی پێشو.

 

سەرۆک وەزیران سەرەتا ڕایگەیاند کە ئیتۆ لەسەر ئەو لێدوانە مشتومڕاوییانە لە کارەکەی دوورناخاتەوە، بەڵام دواتر لەژێر فشاری زیاتری ئۆپۆزسیۆن پاشەکشەی کرد و بڕیاری دورخستنەوەی وەزیرەکەی پەسەند کرد.

 

لە ئێستادا نرخی یەک فەردە برنجی پێنج کیلۆیی لە ژاپۆن گەیشتوەتە نزیکەی (30) دۆلار و بەراورد بە ساڵی رابردو نرخەکەی (55٪) بەرز بوەتەوە.

144 جار خوێندراوەتەوە