لەسەر فراوانكردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی وڵاتەكەی بۆ سەر كەرتی غەززە، حکومەتی
بەریتانیا هەڵوێستی وەرگرت و باڵیۆزی ئیسرائیلی لە لەندەن بانگهێشت کرد هاوكات وەك
كاردانەوەیەك دژی تەلئەبیب راگرتنی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتە راگەیاند.
هەواڵ: (KNNC)
لەوبارەیەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند:
فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، لەڕوی ئەخلاقیەوە نابێت
بەپاساو بۆ ئازادكردنی بۆ وەرگرتنەوەی بارمتەکان، بەڵكو ئەوەی ئێستا لە غەززە رودەدات توندڕەوییە ئەوەش مەترسییە، بۆیە لەندەن
بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو كارانە دەکات.
وتیشی: لە بەرامبەر ئەو کارانەی ئیسرائیل لە غەززە ئەنجامی دەدات، بەریتانیا
ناتوانێت چیدیكە بە بێدەنگ بوەستێت و مامەڵەكانی تەلئەبیب لەگەڵ جەنگی غەززە زیان
بە پەیوەندییە دوقۆڵییەکانییان دەگەیەنێت.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیان لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بۆ
ئەوەشكرد، سەرباری ئەوەی كە ئێستا خۆراك و پێداویستییە سەرەتاییەكانی ژیانكردن
لەكەرتی غەززە روی لەكەمی كردوە، نەتانیاهۆ بەنیازە فەلەستینییەكان لەماڵەكانی خۆیان
دەربكات و كەمترین قەرەبوشیان بۆ دابین بكات.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەك كاردانەوەیەك دژی فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان
لە کەرتی غەززە، حکومەتی بەریتانیا تزیپی هۆتۆڤێلی باڵیۆزی ئیسرائیلی لە لەندەن بانگهێشت
کرد، دواتریش وەزیری دەرەوە راگرتنی بازرگانییەكانی لەگەڵ ئەو وڵاتە راگەیاند.
120 جار خوێندراوەتەوە