وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لەسەر لابردنی
سزاكانی سەر روسیا رەزامەندیان پیشانداوە و پێدەچێت ئێوارەی ئەمڕۆ بەفەرمی رابگەیەندرێت.
هەواڵ: (KNNC)
بەمەبەستی پشتیوانی كردن و بوژاندنەوەی
ئەو وڵاتە لەدوای ململانێكانی سەرۆكی پێشو، وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لەسەر لابردنی
سزاكانی سەر روسیا رەزامەندیان پیشانداوە.
لای خۆشیەوە، ئاژانسی فرانس پرێس
بڵاویكردەوە؛ لەسەر هەڵگرتنی سزاكانی سەر دیمەشق (27) وڵاتی یەكێتی ئەوروپا
گەیشتون بە رێككەوتن و پێدەچێت ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بەشێوەیەكی فەرمی لەسەر زاری
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتەكانیانەوە رابگەگەندرێت.
بڕیاری لابردنی سزاكانی سەر سوریا
لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە لە كاتێكدایە لە سەردانەكەی بۆ ژمارەیەك لە وڵاتانی
كەنداو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند كە سزاكان لەسەر سوریا هەڵدەگرێت.
97 جار خوێندراوەتەوە