دەزگای شەهیدانی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی 2008ـەوە
تا ئێستا روفاتی هەزار و 1700 کەس کە سەرجەمیان کوردن لە گۆرە بەکۆمەڵەکان
دەرهێنراون.
هەوال:KNNC
عەبدولئیلا ئەلنەیلی،
سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی گۆڕە
بەکۆمەڵەکان لە ساڵی 2008ـەوە تا ئێستا 30 گۆڕی بەکۆمەلیان هەڵداوەتەوە کە
سەرجەمیان کورد بون و روفاتی ئەو کەسانەش کە دەرهێنراونەتەوە گەیشتە هەزار و 700
کەس.
راشیگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان
روبەڕوی کێشەی گەورە دەبێتەوە لە دیاریکردنی ناسنامەی روفاتەکان، بەوپێیەی زۆرێک
لە خانەوادەی شەهیدەکان یان کۆچی دواییان کردوە یان گەشتیان کردوە و وڵاتیان
بەجێهێشتوە، هەروەها کەسانێکیش هەن شوێنی نیشتەجێبونیان دەستنیشان نەکراوە.
ئاشکراشیکرد، پلانیان هەیە بۆ کردنەوەی چەند بەڕێوەبەرایەتییەک
کە یەکێکیان تایبەتە بە کاروباری کورد بۆئەوەی لەرێگەی ئەوانەوە هەماهەنگی لەگەڵ
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم بکات، هاوکات لە پرۆسەی
دامەزراندنی تۆمارێکی نیشتیمانیدان بۆ کەسانی ونبو، کە سەرجە، ناونیشان و ناوی قوربانیانی
نەتەوە جیاوازەکانی عێراق لەخۆدەگرێت کە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا دۆزراونەتەوە.
346 جار خوێندراوەتەوە