نرخی نەوت بەرزبونەوەی تۆمارکرد

KNN : Kurdish News Network
08:27 - 20/05/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژانی رابردو، هەردو جۆرەکەی نەوت نرخەکەیان بەرزبونەوەیەکی کەمیان تۆمارکردوە.

 

ئابوری: (KNNC)

 

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (65) دۆلار و (34) سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (62) دۆلار و (72) سەنت، لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەدەکرێت

96 جار خوێندراوەتەوە