ترەمپ بە 175 ملیار دۆلار ئاسمانی ئەمەریکا دەپارێزێت

KNN : Kurdish News Network
10:08 - 21/05/2025
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە دیدگای پێشنیارکراوی خۆی بۆ پرۆگرامی بەرگری موشەکی "گۆڵدن دۆم" ڕاگەیاند کە تێچووەکەی ١٧٥ ملیار دۆلارە و یەکەم بەرنامەیە کە جێگیرکردنی چەکی ئەمریکی لە بۆشایی ئاسماندا لەخۆبگرێت.

 

چی دەزانین دەربارەی "گۆڵدن دۆم"؟
لە وتارێکیدا ترەمپ وتی: پێشبینی دەکەم سیستەمەکە  پێش کۆتایی هاتنی خولەکەم بە تەواوی کاربکات، کە لە ساڵی ٢٠٢٩ کۆتایی دێت.

 

بە وتەی ترەمپ، سیستەمەکە دەتوانێت "هەمو مووشەکەکان بگرێت تەنانەت ئەگەر لە بۆشایی ئاسمانیشەوە هەڵبدرێت".

 

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، ژەنەڕاڵ مایکل گیتلین، جێگری فەرماندەی ئێستای ئۆپەراسیۆنە بۆشاییەکان، بەرپرسیار دەبێت لە سەرپەرشتیکردنی پێشکەوتنی پڕۆژەکە.

 

دیدگای پێشنیارکراوی سیستەمی گۆڵدن دۆم تواناکانی زەمینی و بۆشایی ئاسمان لەخۆدەگرێت کە دەتوانێت مووشەکەکان لە قۆناغی سەرەکی هێرشێکی ئەگەریدا دەستنیشان بکات و ڕێگرییان لێبکات.

 

- دۆزینەوە و لەناوبردنی پێش هەڵدانی

 

- ڕێگریکردنیان لە قۆناغە سەرەتاییەکانیان دوای هەڵدانی

 

لە چەند مانگی ڕابردوودا پلاندانەرانی پنتاگۆن کاریان لەسەر چەندین بژاردە بۆ پڕۆژەکە کردووە، چاودێران پێیان وایە جێبەجێکردنی "گومەزی زێڕین" ساڵانێکی زۆری دەوێت، چونکە بەرنامەکە بودجەیەکی زۆری دەوێت.

 

یاسادانەرانی دیموکراتەکان نیگەرانی خۆیان لە کڕین و بەشداریکردنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس دەربڕی کە خاوەنەکەی ئیلۆن ماسکی هاوپەیمانی ترەمپە و وەک پێشەنگێک شانبەشانی هەردو کۆمپانیای (پالانتیر و ئەندوریل) دەرکەوتووە بۆ دروستکردنی پێکهاتە سەرەکییەکانی سیستەمەکە.

 

بە وتەی ترەمپ تێچوی ئەم سیستمە زیاتر لە 175 ملیار دۆلارە و هەمو کەرەستەکانیشی لە ئەمەریکا دروست دەکرێن.

720 جار خوێندراوەتەوە