نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا جێگیرە

KNN : Kurdish News Network
08:48 - 15/05/2025
ئابوری
+
-

بەراورد بە دو رۆژی رابردو نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییەكی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە و نرخەكەیان جێگیرە.

 

ئابوری: (KNNC)


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (64) دۆلار و (55) سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.


جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (61) دۆلار و (65) سەنت، لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەدەکرێت.

111 جار خوێندراوەتەوە