نرخی نەوت زیاتر بەرزبویەوە

KNN : Kurdish News Network
08:46 - 21/05/2025
ئابوری
+
-


نرخى جۆرەکانی نەوت لە بازاڕەکانى جیهان  گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژانی رابردو، هەردو جۆرەکەی نەوت بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە.

ئابوری: KNNC

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (66) دۆلار و (37) سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە دۆلارێک بەرزبوەتەوە..

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (63) دۆلار  مامەڵەی پێوەدەکرێت ، لە بازاڕەکانی جیهاندا و ئەمیش بەراورد بە دوێنی نرخەکەی (30) سەنت بەرزبوەتەوە.

 مامەڵەی پێوەدەکرێت

47 جار خوێندراوەتەوە