میدیاکانی ڕوسیا: پوتین و ترەمپ زیاتر لە دوو کاتژمێر لە ڕێگەی تەلەفونەوە قسەیان کردوە

KNN : Kurdish News Network
08:39 - 19/05/2025
جیهان
+
-



میدیاکانی ڕوسیا بڵاویانکردەوە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرۆکی روسیا و ئەمەریکا دوو کاتژمێر خایاندوە و پوتینیش ئاماژەی بەوەداوە؛  پەیوەندییەکە ڕاشکاوانە و بەسود و زانیاری بەخش"بوە.

هەواڵ:KNNC

دوای کۆتایی هاتنی پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوانیان، ئاژانسی تاسی روسی  لە زاری پوتینەوە بڵاویکردوەتەوە، ڕوسیا ئامادەیە هاوکاری لەگەڵ کیێڤ بکات بۆ داڕشتنی  ڕێککەوتنی ئاشتی و سوپاسی ترەمپیشی کردوە؛ بۆ هەوڵدان و پاڵپشتییەکانی بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ.

پوتین جەختیشیکردەوەتە لەوەی کە ترەمپ تێگەشتوە و دانی بەوەدا ناوە کە ڕوسیا پشتیوانی لە چارەسەری ئاشتیانەی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا دەکات.

لای خۆشیەوەی سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، پەیوەندییەکان لەگەڵ پوتین بە باشی بەڕێوەچو و بەم نزیکانە هەردو وڵات دەست دەکەنەوە بە گفتوگۆکردن بە مەبەستی گەیشطن بە ئاگربەست.



ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکسیس لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان دوو سەرۆکە ئاماژە بەوەداوە، کە سەرۆکی روسیا بەردەوامە لە جەختکردنەوە لەسەر "نەهێشتنی ڕەگ و ڕیشەی قەیرانەکە" و ئەو دەستەواژەیەش بە شێوەیەکی باو وەک کۆدێک بۆ لابردنی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی و دانانی حکومەتی کاتی لێکداوەتەوە.


94 جار خوێندراوەتەوە