نوسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ: ئامادەیین کۆتایی بە شەڕ بهێنن لە غەززە

KNN : Kurdish News Network
04:35 - 18/05/2025
جیهان
+
-


نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکی بڵاویکردوەتەوە تیمی دانوستانکار لە دۆحە هەوڵدەدەن هەموو دەرفەتێک بەکاربهێنێت بۆ گەشتن بە ڕێککەوتن، جا بەپێی چوارچێوەی ویتکۆف بێت یان لە چوارچێوەی کۆتاییهێنان بێت بە شەڕ

هەواڵ:KNNC


لە ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ ئەوەهاتوە؛ تیمی دانوستانکار لە دۆحە هەوڵدەدەن هەمو دەرفەتێک بەکاربهێنن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ، بۆ ئەوەش پیویستی بە    ئازادکردنی هەمو بارمتەکان و چەکداماڵینی حەماس لە  غەززە هەیە. 

بەرپرسێکی ئیسرائیلییش بە ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی ڕاگەیاندوە، "گفتوگۆی چڕ لە دەوحە بەڕێوەدەچێت، گەرچی هیچ پێشکەوتنێک بەدەست نەهاتوە تا ئێستا، بەڵام  ئێمە زۆر گەشبینترین لە هەفتەی ڕابردو بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.


ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، لە 24 کاتژمێری ڕابردودا نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی عێراق چەندین گفتوگۆی لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ترەمپ و هەروەها لەگەڵ شاندی ئیسرائیل لە قەتەر ئەنجامداوە.

بە وتەی ئەو بەرپرسە، “پرۆژەی ویتکۆف” لە ئێستادا لەسەر مێزە، و ئازادکردنی 10 بارمتە لەخۆدەگرێت. ئاماژەی بەوەشکردوە، “ئەگەر حەماس ئامادەیە  تاوتوێی کۆتایی هێنان بە شەڕ بکات لەڕێگەی چەکدانانەوە، ئێمە ئامادەین”.

ئەمەش لە کاتێكدایە دوێنێ شەممە، حەماس رایگەیاند بو؛ بەمەبەستی كۆتایی هێنان بەجەنگی غەززە خولێکی نوێی دانوستانی بێ مەرجیان بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و بەنێوەندگیری میسر و قەتەر لە دەوحە دەستیپێکردوە.


158 جار خوێندراوەتەوە