هێڵی ئاسمانی سعودیە: گەشتەكانی گواستنەوەی زیارەتكارانی ئێران دەستپێدەكاتەوە

KNN : Kurdish News Network
04:31 - 18/05/2025
جیهان
+
-

دوای (10) ساڵ راگرتنی گەشتی ئاسمانی نێوان هەردو وڵات، هێڵی ئاسمانی سعودییە ئاشكرایدەكات؛ گەشتی گواستنەوەی زیارەتكاران بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج دەستپێدەكاتەوە.

 

هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ یەكشەممە، هێڵی ئاسمانی سعودییە بڵاویكردەوە: بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج و دوای راگرتنی گەشتەكان لە ساڵی (2015)ـوە لە نێوان هەردو وڵاتدا، گەشتی زیارەتكارانی ئـ.ـێـ.ـرا.ن بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە سعودییە دەستپێدەكاتەوە.


لای خۆشیەوە، بەرپرسێكی دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنی سعودییە كە رەتی كردوەتەوە ناسمانەكەی ئاشكرا بكرێت بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای رایگەیاندوە: دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی نێوان هەردو وڵات، ئاماژەی باشتربونی پەیوەندییەكانی نێوان تاران و ریازە.


بەرپرسەكەی دەستەی فڕۆكەوانی سعودییە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە؛ دوێنێ شەممە، یەكەم گەشتی گواستنەوەی زیارەتكارانی ئێرانی بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە فڕۆكەخانەی ئیمامن خومەینی لە تارانەوە بۆ سعودییە دەستی پێكردوە.

88 جار خوێندراوەتەوە