حوسییەکانی یەمەن
پشتڕاستیان کردەوە کە دوو موشەکیان ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی بن گریۆن لە ناوەڕاستی
تەلئەبیب کردوە.
هەواڵ:KNNC
یەحیا سەریع، وتەبێژی
حوسییەکانی یەمەن رایگەیاند، هێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا دوو موشەکی
بالیستیکیان ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی بن گریۆن کردوە و ئامانجەکەیان پێکاوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو
هێرشانە بەردەوام دەبن تا دوژمنكارییەكان بۆ سەر غەززە دەوەستێت و گەمارۆی سەریان
هەڵدەگیرێت.
هاوکات، سوپای ئیسرائیل
بڵاویكردەوە: موشەکێک کە لە یەمەنەوە بەرەو ئیسرائیل تەقێندرابو، ڕێگری لێكراوەو
پوچەڵكراوەتەوە.
هەروەها، زەنگی
ئاگادارکەرەوەی هێرشی ئاسمانی لە چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل چالاک کراوە.
69 جار خوێندراوەتەوە