بەبەشداری زۆرێک لە سەرکردەکان و وەزیرانی دەرەوەی
چەندین وڵات، کۆڕبەندی نێودەوڵەتی گفتوگۆی تاران بەڕێوەدەچێت.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی هەواڵی مهر
بڵاویکردوەتەوە، کۆڕبەندی نێودەوڵەتی وتووێژی تاران رۆژانی یەکشەممە و دوشەممە،
بەسەرپەرشتی عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و بەبەشداری نزیکەی 200 میوان لە
53 وڵاتی جیهان، بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە، شاندێکی نەتەوە یەکگرتوەکان، شاندی بیانی
لە ئەمریکای باکور، ئەوروپا، ئینگلتەرا، ئەڵمانیا، بەرپرسانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا،
تورکیا، ئەرمینیا، هیندستان، ژاپۆن، چین، ڕووسیا، سعودیە، عێراق، و وڵاتانی کەنداوی
فارس، بەشداربن و لە ناوەندی لێکۆڵینەوە سیاسی و نێودەوڵەتییەکانی وەزارەتی
دەرەوەی ئێران گفتوگۆدەکەن.
هەربەپێی كارنامه‌ى ديداره‌كه، نێچیرڤان
بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش تێیدا بەشدارە و تیشک دەخاتە سەر دیدگای هەرێمی کوردستان بۆ
داهاتوی ناوچەکە و جه‌خت له هاوبەشی لەسەر بنەمای ڕێزله‌يه‌كگرتن و بەرژەوەندیيە
هاوبەشەکان، ده‌كاته‌وه.
جگەلەوەش، بڕیارە سەرۆکی هەرێم ژمارەیەک
کۆبونەوە له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى ئێران ئەنجامبدات و په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران
له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و دۆخی ناوچه‌که به‌گشتی، تاوتوێ ده‌که‌ن.
97 جار خوێندراوەتەوە