هەفتەی داهاتو موچەی تازە گرێبەستەکانی ساڵی 2024 خەرج دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
04:27 - 15/05/2025
کوردستان
+
-

تازە گرێبەستەکانی مانگی حەوتی ساڵی 2024، هەفتەی داهاتو لەگەل مامۆستایانی گرێبەست یەکەم موچە وەردەگرن.

 

هەواڵ:KNNC

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند، ئەو سەدان کەسەی کە مانگی حەوتی ساڵی رابردو بەشێوەی گرێبەست لە وەزارەت و فەرمانگە و دامەرزاوەکانی حکومەت دانراون، رۆژی سێشەممەی داهاتو لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەست یەکەم موچە وەردەگرن.

 

دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن زانیویەتی، رۆژی سێشەممە دوو موچەیان بەسەریەکەوە بۆ خەرج دەکرێت.

 

ئەوانەشی زیاتر لە موچەیەکیان لەلای حکومەتە بۆلەمەودوا مانگانە لە داهاتی ناوخۆ مانگانە دوو موچەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 

سلێمانی- بڕیار نامیق

600 جار خوێندراوەتەوە