دوای كۆتای هاتن بە دابەشكردنی موچەی مانگی (4ـی 2025) وەزارەتی دارایی ئامادەكاری
بۆ وەرگرتنی موچەی مانگی ئایار دەكات.
هەواڵ: (KNNC)
پەیامنێری كەی ئێن ئێن رایگەیاند: دوای كۆتای هێنان بەدابەشكردنی موچەی
مانگی (4ـی 2025) راستەوخۆ لە رۆژی
یەكشەممەی هەفتەی داهاتوەوە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بەئامادەكرنی
تەرازوی میزان موراجەعەی مانگی نیسان دەكات و رەوانەی بەغدادی دەكات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، وەزارەتی دارایی خشتەی میزان موراجەعەی مانگی پێشو
لەگەڵ لیستی موچەی مانگی (5ـی 2025) رەوانەی بەغداد دەكات، بۆ ئەوەی پێش جەژنی
قوربان پارەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ موچەی خەرج بكات.
سلێمانی – بڕیار نامیق
696 جار خوێندراوەتەوە