ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی باندێكی دزیكردن و رێگریكردن ئاشكرا دەكات و
داوا لە هاوڵاتیان دەكات هەركەسسێك سكاڵای لەسەریان هەیە سەردانیان بكات.
هەواڵ: (KNNC)
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، بڵاویكردەوە: دوای بەدواداچونی
تیمەكانیان توانیویانە سێ كەس بەناوەكانی (م، ح، خ) و (ج، ح، خ) و (د، م، س) لەناو
شاری هەولێر دەستگیر بكەن، كە بەدزیکردن و رێگریکردن لە چەند هاوڵاتیەک کە دوکانی
ئاڵوگۆڕی دراویان هەیە، تۆمەتبار كراون.
ئەوەیخستوەتەڕو، یەكێك لە ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی ئەو سێ كەسە
دەستگیكراوە كراوە، چاودێریكردنی خاوەن دوكانێكە كە دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە
هێرشیان كردوەتە سەری سەرجەم پارەکانیان بردوە، هەروەها چەند ئۆتۆمبیلێکیان دزیوە، دوای گۆڕینی
تابلۆكانیان چەند تاوانیکی دیكەی رێگری و دزیکرنیان ئەنجامداوە.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە کاتی دەستگیر کردنی سێ
تۆمەتبارەكەدا دەستیان بەسەر چەند چەکێکی بێ مۆڵەت و ژمارەیەک تابلۆی ئۆتۆمبیلی
ساختە و (سێ) ئۆتۆمبیلی دزراودا گرتوە، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتوە كە سێ
تۆمەتبارەكە پێشینەی تاوانیان هەیە و پێشوتریش دەستگیرکراون و سزا دراون، داوا دەکەین هەر هاوڵاتیەک سکاڵای یاسای
لەسەریان هەیە سەردانمان بکەن.
212 جار خوێندراوەتەوە