سەرۆکی ئیمارات،
لە میانی پێشوازیکردنی لە دۆناڵد ترەمپ، هاوتا ئەمەریکییەکەی لە ئەبوزەبی، ڕایگەیاند، گرێبەستێکی واژوکردوە لەگەڵ ترەمپدا، کە لە ماوەی دە ساڵی داهاتودا، وڵاتەکەی بە بڕی 1.4 ترلیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمەریکا دەکات.
هەواڵ:KNNC
شێخ محەمەد بن
زاید، سەرۆکی ئیمارات
رایگەیاند، هاوبەشییەکی بەهێز
لە نێوان ئیمارات و ئەمەریکا هەیە بۆ گەشەپێدان. ئەم هاوبەشییە بەرزبونەوەی چۆنایەتی
بێ وێنەی بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابوری نوێ، وزە، تەکنەلۆژیای زیرەکی
دەستکرد و پیشەسازی.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
" بە پلان وڵاتەکەی وەبەرهێنانی 1.4
تریلیۆن دۆلاری لە ئەمەریکادا دەکات لە ماوەی دە ساڵی
داهاتودا".
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ
پێنجشەممە، ترەمپ بە سەردانێک لە قەتەرەوە گەشتە ئیمارات، محەمەد بن زایدیش لەکاتی
پێشوازیکردنی لێکرد و ڕایگەیاند؛ ئێمە حەز دەکەین
پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمەریکا پتەوتر بکەین.
ئەمە
لەکاتێکدایە، سەرۆکی ئەمەریکا دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند: گەورەترین ڕێککەوتنیان
لەگەڵ قەتەر، واژۆ کردوە و بڕیارە قەتەر بڕێکی
زۆر لە چەک لە ئەمەریکا بکڕێت و كۆشكی سپییش لەبارەی رێکەوتنەوەکەوە بڵاویکردەوە ترەمپ بەبەهای
زیاتر لە 1.2 ترلیۆن دۆلار گرێبەستی لە قەتەر واژۆ كردوە.
293 جار خوێندراوەتەوە