بەمەبەستی تاوتوێكردنی میكانیزمی
هەمواركردنەوەی دەستوری سوریا، نوێنەرانی ئیدارەی رۆژئاوای كوردستان و حکومەتی دیمەشق
كۆدەبنەوە.
هەواڵ: (KNNC)
دوای پەسەندکردنی دەستوری کاتی سورییا
و ناڕەزایەتی کورد بە جێنەکردنەوەی مافەکانی کورد لە دەستورەکەدا و پێشێلکردنی رێکەوتنی
مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع، مەرسەدی سوری دەڵێت هەوڵێک هەیە بۆ هەموارکردنەوەی دەستورەکە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویكردەوە؛
دانوستانی بەردەوام لە نێوان نێوان هەسەدە و دیمەشق هەیە بۆ گەیشتن بەکۆدەنگییەك کە بەرژەوەندییەکانی دانیشتوانی
رۆژئاوای كوردستان مسۆگەر بکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لیژنەیەکی بەدواداچونی
هاوبەش لە نێوان هەسەدە و دیمەشق بۆ پێداچونەوە بەمەرجەکانی رێککەوتنەکە و دڵنیابونەوە
لە گەیشتن بە ئەو لێکتێگەیشتنانەی کە خزمەت بە سەقامگیری وڵاتەكە و ناوچەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، پێكهێنراوە ئەوەش لەپێناو دورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی
سەربازی.
روانگەی سوری راشیگەیاندوە: ئەم پرۆسەیە
لە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ دەستەبەركردنی مافە سیاسییەکانی کورد لە چوارچێوەی چارەسەری
سیاسی لە سوریادا، كە هاوکاتە لەگەڵ باشتربونی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی سوریا
لەگەڵ سعودیە و ئەمەریکا کە دەرفەتی باشتری بۆ پرۆسەكە رەخساندوە.
559 جار خوێندراوەتەوە