راوێژکارێكی رێبهری باڵای ئێران ئاشكرایدەكات؛ لەبەرامبەر
هەڵگرتنی گەمارۆ ئابورییەکان، وڵاتەكەیی ئامادەیە لەگەڵ ئەمەریکا رێکبکەوێت و دەستبەرداری
یۆرانیۆمی پیتێنراو ببێت.
هەواڵ: (KNNC)
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (NBC NEWS)ـی
ئەمەریكی، عەلی شەمخانی، راوێژكاری عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی كۆماری
ئیسلامی ئێران رایگەیاند: بەمەرجی هەڵگرتنی گەمارۆ ئابورییەكانی سەروڵاتەكەی،
تاران پابەندی كهمكردنهوهی پیتاندنی یۆرانیۆم و بڕەكەی دەگەیەنێت بە كەمترین
ئاست هەروەها تەنا لە بورای مەدەنیشدا بەکاریبهێنێت.
وتوشیەتی: دوای هەڵگرتنی دەستبەجێی سەرجەم گەمارۆ ئابورییەکان،
رێگەش بەپشکنەرە نێودەوڵەتییەکان دەدات چاودێری پڕۆسەکە بکەن.
رونیكردوەتەوە، ئەگەر ئەوەی ئەمەریکییەکان دەیڵێن جێبەجێی بکەن،
بەدڵنیاییەوە دەتوانرێت پەیوەندییەكی باشتر لەنێوان واشنتۆن و تاراندا دروستبكرێت،
ئەوەش لە داهاتویەکی نزیکدا دۆخەکە باشتر دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند: بەئامانجی
گەیشتن بە رێككەوتن وڵاتەكەی لەگەڵ ئێران دانوستانەكان ئەنجام دەدات، كە
ئێستا لەو بڕوایەدایە گەیشتن بەرێككەوتن نزیكبزنەتەوە، واشنتۆن دەیەوێت تاران
بەهێزبێت، بەڵام نابێت چەكی ئەتۆمیی هەبێت.
261 جار خوێندراوەتەوە