لەم ساڵدا 20 هەزار کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیزەوە چونەتە بەریتانیا

KNN : Kurdish News Network
04:44 - 01/07/2025
جیهان
+
-

سەرەرای ڕێگریکردن و توندکردنەوەی سنورەکانی، بەڵام نەتوانراوە قەیرانی کۆچبەران چارەسەربکرێت و هەوڵدان بۆ ڕێگریکردن لە کۆچبەران شکستی هێناوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 20 هەزار کۆچبەر گەشتونەتە بەریتانیا.

 

هەواڵ: KNNC


ئەمڕۆ سێشەممە، حکومەتی بەریتانیا، ئاماری کۆچبەرانی بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردەوە  و لە سەرەتای ساڵی نوێوە تا ئێستا، نزیکەی 20 هەزار کۆچبەر لە ڕیگەی بەلەمی بچوکەوە خۆیان گەیاندوەتە ئەو وڵاتە.

حکومەتی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکردوە، هاتنی ئەم ڕێژە کۆچبەرە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە بۆ شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، بەراورد بە ساڵی 2024.

لە ئاماری حکومەتی بەریتانیادا هاتوە؛ 19هەزار و 982 کۆچبەر، بە بەلەمی بچوک و لە ڕیگەی کەناڵی ئینگلیزەوە هاتونەتە بەریتانیا، ئەمەش لە کاتێکدایە لە ساڵی 2024دا 13 هەزار و 489 کۆچبەر خۆیان گەیاندبوە بەریتانیا.


ئەم ئاماری کۆچبەرانە  لە کاتێکدایە، کیر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە ساڵی ڕابردوو لە کاتی هەڵبژاردن، بەڵێنی کەمکردنەوەی ژمارەی کۆچبەرانی دا و جەندین یاسا و ڕێوشوێنی بۆ ئەو مەبەستەش گرتەبەر.

99 جار خوێندراوەتەوە