زیرەكی دەستكرد پێشبینیەكی تەواو جیاوازی بۆ
براوەی نازناوی چامپیۆنسلیگ كردوەو یانەی ئارسناڵی بە بەهێزترین دیاریكردوە.
وەرزش:KNNC
ئاژانسی ئۆپتای جیهانی خاوەن كۆمپیوتەرێكی زەبەلاحە
كە نوێترین ڤێرژنی زیرەكی دەستكردی تێدایە.
جارێكی تر پرسیاری بەهێزترین پاڵێوراو بۆ بردنەوەی
نازناوی چامپیۆنس لیگ كردوە، بەڵام ئەمجارەیان زیرەكی دەستكرد بە پێچەوانەی پێشبینیەكانی
پێشویەوە بەرێژەی لەسەدا 21و پۆین 8 بارسێلۆنا بە چوارەم و كۆتا پاڵێوراو بۆ بەدەستهێنانی
نازناوەكە دیاریكردوە.
بەپێی زیرەكی دەستكرد ئارسناڵ بەهێزترینەو رێژەی
لەسەدا 28و پۆینت 7 بۆ ئەو یانە ئینگلیزیە دیاریكردوەو دوەم پاڵێوراویش ئینتەرمیلانە
كە رێژەكەی لەسەدا 25و پۆینت 5.
هاوكات رێژەی لەسەدا 24ی بۆ پاریس سانجێرمان دیاریكردوەو
بەسێیەم بەهێزترین پاڵێوراوی دەزانێت.
85 جار خوێندراوەتەوە