جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی ئیتاڵی بیر لە
بژاردەی رۆیشتن لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەكاتەوە.
وەرزش:KNNC
رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، لەسەرچاوەی
زانیارییەكانیەوە زانیویەتی، دۆنارۆما گەیشتوە بەو دەر ئەنجامەی كە ماتڤی ساڤۆنۆڤی
گۆڵپارێزی ڕوسی لە یانەكەیدا كێشەی بۆ دروستكردوە، چونكە ئێستا بوە بە بژاردەیەكی
لویس ئینریكی راهێنەر.
لە هەواڵی رۆژنامەكەدا هاتوە، دۆنارۆما لە سیاسەتی
یاریكردنی بەنۆرە لەگەڵ ساڤۆنۆڤ نیگەرانە، بەو هۆكارەش رۆیشتنی لە ریزەكانی پاڵەوانی
فەرەنسا یەكێكە لە بژاردەكانی بەردەم گۆڵپارێزەكەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.
لاگازیتا دیلۆ سپۆرت ئاشكرایكردوە چەند یانەیەكی
گەورەو دیاری ئەوروپا كە مانچستەرسیتی و لیڤەرپوڵ ئینتەرمیلان و بایرن میونشنن لە
نزیكەوە چاودێری دوا گۆڕانكاری و پەیوەندییەكانی نێوان دۆنارۆماو پاریس سانجێرمان
دەكەن و لەكاتی گونجاودا دەیخەنە كارنامەی خۆیانەوە.
146 جار خوێندراوەتەوە