ناتانیاهۆ: ئێران دەیەوێت لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا هێرشمان بکاتە سە

KNN : Kurdish News Network
04:33 - 01/10/2026
جیهان
+
-

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت؛ تا ئێستا لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی کۆمپانیای (فلای دوبەی) بەردەوامە و جەختیش دەکاتەوە کە بەڕوونی دەرکەوتووە ڕووداوەکە کردەوەیەکی خۆکوژیی یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە بووە، دوای ئەوەی کەوتووەتە ژێر کاریگەریی ئایدۆلۆژیایەکی توندڕەوانەوە

ناتانیاهۆ لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد، تیمەکانیان هێشتا بەدواداچوون بۆ پاڵنەرەکانی پشت ئەو کارەساتە دەکەن، بەڵام زانیارییەکانیان پشتڕاستی دەکەنەوە کە یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە پێشتر پرۆسەیەک لە "مێشکشۆردنەوەی ئایدۆلۆژیی توندڕەو"ی لەسەر جێبەجێ کراوە. هەروەها ئاماژەی بەوەش دا، "ئاشکرایە یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە کەسێکی خۆکوژ بووە

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری دا لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ڕووداوانە و وتی: "ئاماژەکان پێمان دەڵێن، ئێران و بریکارەکانی هەوڵدەدەن لە وەرزی هەڵبژاردنەکاندا هێرشمان بکەنە سەر." هەروەها ڕایگەیاند کە بۆشاییەک لە سیستەمی پشکنینی فڕۆکەوانەکاندا هەیە و لە هەوڵی چارەسەرکردنیدان، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ ئیمارات لە هەماهەنگیدان بۆ ئەوەی ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوی لەم شێوەیە بکەن

سەبارەت بە ئەگەری تێوەگلانی تارانیش، ناتانیاهۆ ئاشکرای کرد کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەتوانن بە یەکجاری یەکلایی بکەنەوە ئایا یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە پەیوەندی بە ئێرانەوە هەبووە یان نا.+

140 جار خوێندراوەتەوە