عێراق: بەرێژەی 30% باجی گومرگ لەسەر ئاردی هاوردەکراو دەسەپێنێت

KNN : Kurdish News Network
02:47 - 30/07/2024
عێراق
+
-

بەمەبەستی گرنگیدان بەبەرهەمی ناوخۆ و ساغكردنەوەی بەروبومی جوتیاران، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بەرێژە لە (30%) باجی گومرگی بەسەر هاوردەكردنی ئارددا بسەپێنێت.


هەواڵ: (KNNC)


نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە؛ بەمەبەستی گرنگیردان بە بەرهەمی ناوخۆ و ساغكردنەوەی بەروبومی جوتیاران، لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردراوە كە بەرێژەی لە (30%) باجی گومرگی لەسەر ئاری هاوردەكراودا  بسەپێنێت، كەئەوەش بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی كێبڕكێكردنی بەرهەمی ناوخۆیە بەرامبەر هاوردەكراوەكان.



راگەیەنداروەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە؛ شێوازی سەپاندنی باجی گومرگی لەسەر ئاردە هاوردەكراو لە رۆژی (1ـی ئەیلول  تا 31ـی کانونی دوەمی 2024) بەردەوام دەبێت، بەرێژەی لە (10%) دەستپێدەكات و لە مانگی تشرینی یەكەمدا رێژەكەی بۆ (30%) بەرز دەبێتەوە و بۆ ماوەی شەش مانگ لە دەرچونی بڕیارەكە بەردەوام دەبێت.



نوسیگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكراشیكردوە؛ بۆ زیاتر بەكارهێنانی گەنمی ناوخۆ و بەرهەمهێنانی ئاردی پلە سفر، بڕیار دراوە كە نرخی یەك تۆن گەنم بە (450) هەزار دینار بە شوێنەكان بفرۆشرێت، هەروەها بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی پلە سفر و دابینكردنی پێداویستیەكانی بازاڕی ناوخۆ، وەزارەتی بازرگانی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیاكان کردوە.

336 جار خوێندراوەتەوە