ترەمپ: کۆشکی سپی و خێزانەکەی بایدن درۆ لەگەڵ جیهان دەکەن

KNN : Kurdish News Network
03:27 - 10/07/2024
جیهان
+
-

دوای ئەوەی کۆشکی سپی رەتیکردەوە کە جۆ بایدن چارەسەری نەخۆشی (پارکینسۆن) وەردەگرێت، دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: حکومەت و خێزانەکەی بایدن درۆ لەگەڵ جیهان دەکەن.

 

هەواڵ:KNNC

 

لە وتارێکدا کە لە ویلایەتی فلۆریدا پێشکەشیکرد، دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا و کاندیدی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە رایگەیاند، حکومەت و خێزانەکەی جۆ بایدن درۆ لەگەڵ جیهان دەکەن سەبارەت بە دۆخی تەندروستی سەرۆکی ئەمەریکا.

 

وتارەکەی ترەمپ 75 خولەک بو، بەشێکی زۆری تەرخانکرد بۆ قسەکردن لەسەر بایدنی تەمەن 81 ساڵی رکابەری و رایگەیاند، "هەمووان بەشدارن لەو پیلانگێڕییە ترسناکە بۆ فریودانی خەڵکی ئەمەریکا سەبارەت بە توانا مەعریفییەکانی بایدن".

 

وتیشی: "بایدن گەندەڵ و بێتوانایە بەدەست تێکچونی بیرەوەرییەوە دەناڵێنێت".

 

هەروەها ترەمپ "تەحەدا"ی بایدنی کرد و داوای لێکرد پێکەوە یارییەکی گۆڵف بکەن.

 

قسەکانی ترەپ لەکاتێکدایە، دوای بڵاوبونەوەی چەند دەنگۆیەک لەسەری، کۆشکی سپی رەتیکردەوە جۆ بایدن چارەسەری نەخۆشی پارکینسۆن وەربگرێت.

 

هەرچەندە فشارەکان بۆ کشانەوەی جۆ بایدن وەک کاندیدی سەرۆکایەتی زیادییان کردوە، بەڵام بایدن رەتیدەکاتەوە بکشێتەوە و دەڵێت: بەهەمو توانایەکییەوە لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکان و مانەوەی لە کۆشکی سپی بەردەوام دەبێت.

97 جار خوێندراوەتەوە