دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت،
جەنگی نێوان وڵاتەکەی و ئێران بە جۆرێک لە جۆرەکان بەمزووانە کۆتایی دێت و
پێشبینیش دەکات وادەکەی ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول بێت، جەختیش
دەکاتەوە کە تاران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
سەبارەت بە
لێکەوتە ئابوورییەکانی ئەو جەنگە، ترەمپ ئاماژە بەوە دەکات هەرکە گرژییەکان
کۆتاییان هات، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو و خێرا دادەبەزێت. هاوکات ئاشکرایکرد
کە ئەمریکا بەمزووانە یەدەگی ستراتیژیی نەوتی خۆی پڕدەکاتەوە.
لە بەشێکی
دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ گەمارۆکانی سەر ئێرانی بە "دیواری پۆڵایین"
ناوبرد. سەبارەت بە ئاستەنگەکانی بەردەم کۆتاییهێنان بە قەیرانەکەش وتی:
"بەشێک لە کێشەکانمان ئەوەیە نازانم لە ئێران مامەڵە لەگەڵ کێدا دەکەم، چونکە
هیچ کەسێک نایەوێت سەرکردایەتی بکات."
126 جار خوێندراوەتەوە