دەسەڵاتی دادوەری و دەستەی دەستپاکی عێراق، بە فەرمی داوایان لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە پارێزبەندی لەسەر (12) پەرلەمانتار هەڵبگرێت، ئەوەش بەهۆی تێوەگلانیان لە دۆسیەکانی گەندەڵیی دارایی و کارگێڕی
لەپاڵ ئەو داواکارییەدا، لە ئێستادا زیاتر لە (30) پەرلەمانتاری دیکە ڕووبەڕووی سکاڵای یاسایی بوونەتەوە. تۆمەتەکانی ئەم پەرلەمانتارانە بریتین لە ناوزڕاندن، ساختەکاری و چەندین تۆمەتی دیکەی تاوانکاری
هاوکات بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، ڕێکارە کردارییەکان بۆ وردبینیکردن لە دروستیی بڕوانامە و بەڵگەنامە خوێندنییەکانی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکردووە.
115 جار خوێندراوەتەوە