محەممەد باقر
قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ئەمەریکا لە ڕێگەی نێوەندگیرێکەوە
چەند پێشنیازێکی خستووەتەڕوو، هۆشداریش دەدات تاوەکو مەرجەکانیان جێبەجێ نەکرێت،
گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە.
لە کۆبوونەوەی
ئەمڕۆی پەرلەمانی ئێراندا، قاڵیباف کە هاوکات دانوستانکاری باڵای وڵاتەکەیەتی لە
ڕێککەوتنی ئیسلام ئاباد ئاماژەی بەوە کرد، سەردەمی سەپاندنی داواکاریی تاکلایەنە
کۆتایی هاتووە. جەختیشی کردەوە تاوەکو حەوت مەرجەکەیان جێبەجێ نەکرێت، ڕێگە بە
کردنەوەی گەرووی هورمز نادەن.
لەبارەی
هەڵوێستی وڵاتەکەیەوە، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دووپاتی کردەوە کە ئەوان هەم
دەجەنگن و هەم دانوستانیش دەکەن. هاوکات ئامادەیی هێزەکانیانی لە گۆڕەپانی جەنگدا
ڕاگەیاند بۆ ئەوەی بەرامبەرەکەیان تووشی شۆکی نوێ بکەن، لەگەڵ بەکارهێنانی چەکی
دیپلۆماسی بۆ چەسپاندنی مافەکانیان.
189 جار خوێندراوەتەوە