ترەمپ: بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەبارەی ئێرانەوە دەدەین

KNN : Kurdish News Network
09:01 - 04/10/2026
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەبارەی ئێرانەوە دەدات و جەختیش دەکاتەوە کە تاران دەستبەرداری هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بووە.

 

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، بڕیارێک هەیە لەسەر ئێران دەیدات و بە ڕێگەی ئاسان بێت یان قورس جێبەجێی دەکەن. هۆشداریشی دا کە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

 

لەسەر هەڵوێستی ئێستای تاران، سەرۆکی ئەمریکا وتی: "وەک دەزانن، ئێران بەکردەیی دەستبەرداری هەموو پلانێکی بووە بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی".

289 جار خوێندراوەتەوە