ئاژانسی هەواڵی
"فارس"ی ئێرانی ئاشکرایکرد، لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا هێزی دەریایی
سوپای پاسداران حەوت کەشتیی نەوتهەڵگری لە گەرووی هورمز کردووەتە ئامانج، ئەمەش
وەک پێچەوانەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکایە کە باس لە کۆنترۆڵکردنی تەواوەتیی ئەو
ناوچەیە دەکات.
بەپێی
زانیارییەکانی ئاژانسەکە کە پشتی بە ئامارەکانی هێزی دەریایی بەریتانیا بەستووە،
لەو ماوەیەدا دوو کەشتیی کوەیتی و سێ کەشتیی ئیماراتی کراونەتە ئامانج، تەنها لە
ڕۆژی هەینیشدا دوو کەشتیی دیکە بەئامانج گیراون و بەوەش کۆی گشتیی هێرشەکان
گەیشتووەتە حەوت کەشتی.
ئەم گرژییانە
وایکردووە جوڵەی بازرگانی و کەشتیوانی لەو ڕێڕەوە ئاوییەدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەم
ببێتەوە. لە بەرامبەردا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە
کە گەرووی هورمز کراوەیە و لەژێر کۆنترۆڵی تەواوی هێزەکانیاندایە، هاوکات
بێمتمانەیی خۆیشی بەرامبەر بە ئێران دووپات دەکاتەوە.
63 جار خوێندراوەتەوە