کۆریای باکوور بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد موشەکێکی نوێی تاقیکردەوە

KNN : Kurdish News Network
09:52 - 04/10/2026
جیهان
+
-

کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور بە ئامادەبوونی کچەکەی، سەرپەرشتیی تاقیکردنەوەی موشەکێکی بالیستیی کرد کە تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکردی تێدا بەکارهاتووە. پیۆنگیانگ دەڵێت، موشەکەکە توانای گۆڕینی ئاراستەی هەیە لە نزماییەکاندا و ئامانج لێی ئامادەییە بۆ سەپاندنی هێرشێکی پێچەوانە.

 

کیم یۆ جۆنگ، خوشکی سەرۆکی کۆریای باکوور پشتڕاستی کردەوە کە موشەکەکە بە تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد بەستراوەتەوە. هاوکات سوپای کۆریای باشوور ڕایگەیاند، موشەکەکە لە ناوچەی وۆنسانی کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتەوە هەڵدراوە و زیاتر لە ٧٠٠ کیلۆمەتری بڕیوە. لە بەرامبەردا سەرۆکی کۆریای باکوور جەختی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە نیشاندانی توانای چەکە ستراتیژییەکانیان بە دوژمنەکانیان.

 

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی کۆریای باکوور وێنەی تاقیکردنەوەکە و ئامادەبوونی خێزانی سەرۆکەکەی بڵاوکردەوە، کە تێیدا "جۆ ئای"ی کچی وەک جێگرەوەی پێشبینیکراوی باوکی دەرکەوتووە. ئەم گرژییە نوێیە دوای ئەوە دێت کە کۆریای باشوور داوای لێبوردنی لە پیۆنگیانگ کرد بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە کە سێ سەربازی بریندار کرد، بەڵام کۆریای باکوور ڕەتیکردەوە.

154 جار خوێندراوەتەوە