لە هێرشێکی داعشدا بۆ سەر پۆلیسی فیدراڵی لە حەویجە پێنج کەس بوونە قوربانی

KNN : Kurdish News Network
09:25 - 05/10/2026
عێراق
+
-

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، چەکدارانی داعش لە سنووری قەزای حەویجە هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و بەهۆیەوە پۆلیسێک کوژرا و چوار پۆلیسی دیکەش بریندار بوون

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، هێرشەکەی چەکدارانی داعش بە دیاریکراوی کراوەتە سەر فەوجی سێی سەر بە لیوای نۆی پۆلیسی فیدراڵی لەو سنوورە

 

ئاماژە بەوەش کراوە، جگە لە زیانە گیانییەکان، بەهۆی هێرشەکەوە کامێرایەکی حەراریی هێزە ئەمنییەکان تێکشکێنراوە.

39 جار خوێندراوەتەوە