کۆپا ئەمریکا؛ بەڕازیل بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە پاراگواى بردەوە

KNN : Kurdish News Network
10:25 - 29/06/2024
وەرزش
+
-

لە کۆپا ئەمریکا، بەڕازیل بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنى بەسەر پاراگواى بەدەستهێنا و یەکەم بردنەوەى تۆمارکرد.

وەرزش:KNNC

 

لە جەولەى دوەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى کۆپا ئەمریکاى 2024، کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، لە کۆمەڵەى چوارەمدا، هەردوو هەڵبژاردەى بەڕازیل و پاراگواى روبەڕووى یەکبوونەوە.

 

لە خولەکى 31ى تایمى یەکەمدا ناوبژیوان لێدانێکى سزاى بۆ بەڕازیل هەژمارکرد، بەڵام لۆکاس پاکێتا نەیتوانى گۆڵى پێ تۆماربکات.

 

دواى چوار خولەک لە لێدانە سزاکە، ڤینیسیۆس جۆنیۆر بەربەستى یەکسانبوونى شکاند و گۆڵێکى بۆ سامبا تۆمارکرد.

 

بە دوو خولەک پێش کۆتایى هاتنى کاتى یاسایى تایمەکەش، ساڤیۆ دى ئۆلیڤێرا گۆڵى دووەمى بەڕازیلى تۆمارکرد.

 

لە خولەکى پێنجى کاتى زیادکراوى تایمەکەدا، ڤینیسیۆس جۆنیۆر گۆڵى دووەمى خۆى و سێیەمى بەڕازیلى تۆمارکرد و تایمەکەش بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر لە سودى ئەو هەڵبژاردەیە کۆتایى هات.

 

دواى سێ خولەک لە دەستپێکى تایمى دووەم، عومەر ئەلدێریتى گۆڵێکى بۆ پاراگواى تۆمارکرد و جیاوازیەکەى کەمکردەوە.

 

لە خولەکى 65دا، لۆکاس پاکێتا لە ڕێگەى لێدانێکى سزاوە گۆڵى چوارەمى بەڕازیلى تۆمارکرد و یارییەکەش بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودى سامبا کۆتایى هات.

 

بەم ئەنجامە، بەڕازیل یەکەم بردنەوەى لە جامەکەدا بەدەستهێنا و بە چوار خاڵ لە پلەى دووەمى کۆمەڵەکەیدایە، پاراگوایش دواى دوو دۆڕاندنى لەسەریەک و بەبێ هیچ خاڵێک لە پلەى چوارەمدایە و ماڵئاوایى لە پاڵەوانێتییەکە مسۆگەرکردووە.

120 جار خوێندراوەتەوە