بەپێی داتاکانی بازاڕی
جیهانی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 91 و دۆلار و 80
سەنت مامەڵەی پێوەکراوە و نرخەکەى 45 سونت بەراورد بە دوێنێ، بەرز بوەتەوە
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل
نەوتی خاوی ئەمریکی بە 85 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە و نرخەکەى بەراورد بە
دوێنێ 40 سەنت بەرز بووەتەوە.
لە سەرەتای دەستپێکی هێرشەکانی
روسیا بۆسەر ئۆکرانیا بەهۆی زیادبونی سزاکانی وڵاتان لەسەر روسیا و کەمبونی دابینکردنی
نەوت لە بازاڕەکاندا نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی لەماوەی ١٤ ساڵد.
بەگوێرەی پێشبینییەکان
لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
ناوەندە جیهانییەکان پێشبینی
دەکەن، لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما لە جیهاندا، نرخی نەوت و سوتەمەنییەکان بەشێوەیەکی
گشتی بەرزبونەوە بەخۆیانەوە ببینن.
بەگوێرەی نوێترین پێشبینییەکان،
نرخی نەوت تا کۆتایی ئەمساڵ لە نێوان 95 تا 100 دۆلاردا جێگیر دەبێت.
397 جار خوێندراوەتەوە