چەکی پارەی بەشێکی تر لە جوتیاران دابەش دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
12:21 - 28/09/2026
ئابوری
+
-

بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکاتەوە کە گەنمیان بۆ وەرزی 2025 ڕادەست کردووە، سبەینێ سێشەممە سەردانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.

 

سایلۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو جوتیارانەی ژمارەی پسوولەکانیان لە (1531) تاوەکو (1850)یە، سبەینێ سێشەممە (29ی ئەیلولی 2026) سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەکانیان.

 

هاوکات بەڕێوەبەرایەتییەکە مەرجەکانی وەرگرتنی چەکەکەی ڕوون کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، پێویستە ئەو جوتیارەی گەنمەکەی بە ناوەوە ڕادەست کراوە، بۆ وەرگرتنی چەکەکە خۆی ئامادە بێت، یان ئەو کەسەی لەبری ئەو ئامادە دەبێت بریکارنامە (وەکالەت)ی یاسایی پێ بێت. هەروەها لەسەر داوای بانک، هەر کەسێک بریکارنامەکەی ساڵێکی بەسەردا تێپەڕی بێت، دەبێت بۆ ساڵی 2026 لەلایەن ئەو فەرمانگەی دادنووسەوە کە لێی دەرچووە پەسەند کرابێتەوە.

233 جار خوێندراوەتەوە