بزووتنەوەی نوجەبای عێراقی هۆشداریی توند لەبارەی هەر جۆرە مانەوەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەدات و ڕایدەگەیەنێت، بە توندی دژی ئەوەن هێزەکانی ئەو وڵاتە لەژێر ناوی کۆمپانیای ئەمنی یان ڕاوێژکاردا لە وڵاتەکە بمێننەوە
هاوکات داوای دوورخستنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سنوورەکانی عێراق لەگەڵ هەر سێ وڵاتی سوریا، ئوردن و کوەیت دەکات
بزووتنەوەکە لە بەیاننامەیەکدا داوای کەمکردنەوەی قەبارەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە، دەبێت ڕێگری لە هەر جۆرە دەستوەردانێکی ئەمریکا لە کاروباری سیاسیی ناوخۆی عێراقدا بکرێت.
97 جار خوێندراوەتەوە