سبەینێ موچەی ئەم شوێنە دابەش دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
08:58 - 13/08/2022
ئابوری

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان سبەینێ و دو سبەی موچەی تەنیا یەك شوێن دابەش دەکرێت.


لە خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتوە، سبەینێ موچەی مانگی تەموزی خانەنشینی شارستانی دابەشدەكرێت.


ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی موچەی مانگی تەموزی ئەمساڵی لە سەرەتای ئەم مانگەدا راگەیاند و بەپێی خشتەکە دابەشکردنی موچە لەماوەی 19 رۆژدا بەسەر سەرجەم وەزارەت و دەستە و دام و دەزگاکانی حکومەتدا دابەش دەکرێت.

4827 جار خوێندراوەتەوە