داواکاری گشتی لە گەرمیان چیرۆکی خانەوادەیەك باس دەکات کە لەبەر هەژاری
نەیان توانیوە منداڵەکەیان بەخێو بکەن.
بورهان ئەحمەد، داواکاری گشتی رایگەیاند: خێزانێك سەردانیان کردوم و
دواکارییەکیان نوسیبو کە ناتوانن منداڵەکیان بەخێو بکەن.
دەشڵێت: هۆکاری سەرەکی ئەو داواکارییەیان دەستکورتی و هەژاری بوە و
ویستویانە منداڵەکەیان رادەستی خانەی منداڵان بکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، گفتوگۆی لەگەڵ ئەو خێزانەدا کردە و هاوکاری مادی کردون
و تەنانەت خانویەکیشی بۆ بەکرێ گرتون و چەند پێداویستییەکیشی بۆ دابین کردون.
بورهان ئەحمەد راشیگەیاند: ئێستا ئەو خێزانە زۆر دڵخۆشن و جەختی
لەوەشکردەوە، چارەسەر هەندێک جار
ئەبێ ئینسانی بێ نەک یاسایی .
2548 جار خوێندراوەتەوە