ئەنوەر کەریم: حکومەتی هەرێم بەبێ پارەکەی بەغداد لە مانگی رابردودا نزیکەی یەك ترلیۆن دینار بوە

KNN : Kurdish News Network
11:47 - 02/07/2022
ئابوری
+
-

لە بارەی داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ مانگی رابردو ئەنوەر کەرێم، شارەزای بواری نەوت راپۆرتێکی ئامادەکردوە و تێیدا ئاماژە بە داهاتی نانەوتی و داهاتی نەوتی حکومەت کردوە.

بەپێی راپۆرتەکە:
داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان لە مانگی رابردودا بەم شێوەیە بوە:

داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم  بۆ مانگی ئایار (164) ملیار دینارە (کە بۆ موچە خەرج دەکرێت ئەگەر نا بەپێی زانیارییەکان بڕەکەی نزیکەی دو هێندەیە).
-یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە (31) ملیار (500) ملیۆن دینارە.
پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق (0) دینارە.

داهاتی نەوت (هه‌نارده‌ی ده‌ره‌کی به‌ بۆری)

  -  هەرێمی کوردستان  لە مانگی حوزەیرانی (2022)دا  بڕی (11  ملیۆن و 305 هەزار) بەرمیل نەوتی خاوی لە ڕێگای  بەندەری جیهانی تورکیاوە هەناردەکردوە.

-    تێکڕای نرخی نەوتی برێنت  بۆ مانگی  حوزەیران (122) دۆلار و (86)سەنتە. 

-    لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (110) دۆلار و (86) سەنت فرۆشتووە.

کەواتە: (11  ملیۆن و 305 هەزار)  بەرمیل * (110.86) دۆلار، دەکاتە (1 ملیار و 253 ملیۆن و 272 هەزار  و 300) دینار.

 

داهاتەکەی بە دینار دەکاتە: ( 1ملیار و 253 ملیۆن و 272 هەزار  و 300) دۆلار  * (1450) دینار = (1 ترلیۆن 817 ملیار و 244 ملیۆن و 835 هەزار) دینار.

- بەپێی دواین ڕاپۆرتی دیلۆیت (56%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (44%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.

- کەواتە: 1 ملیار و 253 ملیۆن و 272 هەزار و 300) دۆلار * (56%)=  (701 ملیۆن و 832 هەزار و 488) دۆلار خەرجی نەوتە

واتە بەدینار دەکاتە: (701 ملیۆن و 832 هەزار و 488) دۆلار * (1450)دینار = (1 ترلیۆن و 17 ملیار و 657 ملیۆن و 107 هەزار و 600) دینار خەرجی نەوتە.

داهاتی نەوت بە دۆلار= (1 ملیار و 253 ملیۆن و 272 هەزار و 300) دۆلار * (44%)  = (551 ملیۆن و 839 هەزار و 812) دۆلار

داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: 551 ملیۆن و 839 هەزار و 812) دۆلار * (1450) دینار= (799 ملیار و 587 ملیۆن و 727 هەزار و 400) دینار.

کۆی داهات لە مانگی ئایاری 2022
( 799 ملیار و 587 ملیۆن و 727 هەزار و 400) دینار داهاتی نەوت + (164 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (31 ملیار 500 میلۆن) هاوپەیمانان = (995 ملیار و 87 ملیۆن و 727 هەزار و 400) دینار .

 

355 جار خوێندراوەتەوە